عەرەبستان هەڕەشەی جیددی لە ئەمریکا دەکات

عەرەبستان هەڕەشەی جیددی لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد  ...   عەرەبستانی سەعوودی هەڕەشەی کردووە ئەگەر بێت و واشینتۆن لایحەی ئۆپێک ڕێک بخات نەوت لەگەڵ شت و مەکەکانی دیکە جگە لە دۆلار مامەڵی پێوە بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، یاسای ئۆپێک ئەندامانی ئۆپێک دەخاتە وارێکەوە کە برتییە کە دادخوازییەکانی دژە تراست " دژی پێکهێنانی یەکیتی پیشەسازی گەورە " دەکات .

سێ سەرچاوەی ئاگادار لە سیاسەتی ووزەی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی ووزەی عەرەبستان لە مانگەکانی دوایی دا دەربارەی ئەم بابەتە ووتوووێژ دەکەن . دوو لەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند سەبارەت بەم پیلانە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک قسە کراوە و ڕیاز ئەم هەڕەشەیەی خۆی بە بەرپرسانی ووزەی ئەمریکا ش ڕاگەیاندووە .

ئەگەری ئیجرایی بوونی گۆڕانکارییەکانی ئەم لایەحە ئەمریکییە کە بە ناوی " ئۆپێک " دەناسرێت کەمە بەڵام بڕیاری ڕیاز بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە نیشاندەری دڵ ئێشانی ئەوانە لە ئاڵۆزییەکانی یاسایی و لە ناکاوی ئەمریکا بۆ ئۆپێکە .

لە ئەگەری ئەوەی کە بێت و ڕیاز دۆلار کە دراوێکی سەرەکییە لە خەزێنەی دونیادا لە مامەڵە نەوتییەکانی خۆی لابدات ، نفووزی واشینتۆن لە تیجارەتی جیهانیدا کەم دەبێتەوە و تواناکانی بۆ دانانی گەمارۆ بۆ سەر ووڵاتانی دیکە تا ڕادەیەکی بەرجاو لە دەست دەدات

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشنا بە بەم بابەتە ڕایگەیاند : " عەرەبستان باش دەزانێت کە دۆلار لە دەستی دا وەکوو کاراکتەرێکی ئەتۆمییە ".

عەرەبستان دەڵێ بهێڵن ئەمریکا ئۆپێک ڕیکبخات و ئابوورییەکەشی بە دەستی خۆی لە ناو ببات .

بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند : " ئۆپێک لە دەستی خوێندنەوەیە و ئێمە لەو بارەوە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە ".

وەزارەتی ووزەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەدا . ڕیک پێری ، وەزیری ووزەی ئەمریکا ووتی کە ئۆپێک دەبێتە هۆکاری پەیامەدگەلێکی نەخوازراو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە