پەیامی کورد ... باجی بە هەند وەرنەگرتنی کۆرۆنا زۆر قورس دەبێت
جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق دەڵێت "بە هەند وەرنەگرتنی ڤیرووسی كۆرۆنا باجەكەی قورس دەبێت".
بلاسخارت لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ حەسەن تەمیمی وەزیری تەندرووستی و ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندرووستی جیهانی لە عیراق ووتی "پێویستە پابەندبین بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لەسەر هەموو ئاستەكان، بەشێوەیەكی سەرەكییش لەرێگەی رێوشوێنە تاكە كەسیەكان بۆ هەر تاكێكمان".
ووتیشی "ستایشی كاری جیدی و ئازایانەی زۆر و ئەو قوربانیدانەی كارمەندانی بواری تەندرووستی دەكەین، كە بە ژیانیان هاوكاری دەكەن لە پاراستنی رۆحی عیراقییەكان لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا، بە درێژایی كات دەسەڵاتدارانی تەندرووستی ناوخۆیی و هەرێمی و هاوڕێیان و هاوبەشانی عیراق هۆشداریان داوە لە بە هەندوەرنەگرتنی ڤیرووسی كۆرۆنا، چوونكە باجەكەی قورس دەبێت".
تەئكیدیشی كردوەتەوە، كە ناتوانن زیادەڕەوی بكەن لە مەترسی بارودۆخەكە، بەڵام ترس و زانیاری نادرووست مەترسییەكان كەمناكەنەوە، بۆیە پێویستە هەموان بە ئازایانە بەرهەڵستی بكەن و زانیاری درووست و ئامۆژگاری و شێوازی كۆنترۆڵكردنی بەكۆمەڵ بڵاوبكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە