پەیامی کورد ... ئۆتۆبانی هەولێر _ دهۆک بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دەکرێتەوە
ئۆتۆبانی ھەولێر- دھۆك، لە سنووری پارێزگای دھۆك بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆكیش دەڵێ، پێش ھاتنی ساڵی نوێ، پڕۆژەكە تەواو دەبێت و ساڵی تازەش بە شێوەیەكی فەرمی دەكرێتەوە.
خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبانی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوه: "ئۆتۆبانی دھۆك – ھەولێر، لە سنووری پارێزگای دھۆك زیاتر لە ٩٠%ی كارەكانی تەواو بووە و دوو چین قیری بۆ كراوە، ئێستاش كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی قۆناغی وردەكاریی كۆتاییە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی رادەستی حكوومەت بكرێت".
بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆك دەشڵێت: "لە دیوی دھۆك ٢٢ كیلۆمەترە و كاری جوانكاری و رووناكی بۆ ئۆتۆبانەكە ئەنجام دراوە و بە شێوەیەكی پێشكەوتوو دروست دەكرێت، كە دوای تەواوبوونی، كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەكات، چونكە رێگایەكی نێودەوڵەتییە".
لەبارەی كردنەوەی رێگاكە بە شێوەیەكی فەرمی، خەدیجە محەمەد روونی كردەوە: "رێگاكە پێش ھاتنی ساڵی نوێ تەواو دەكرێت و بۆ ساڵی ئایندە ٢٠٢١ بە شێوەیەكی فەرمی بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەكرێتەوە، كە بە كردنەوەی، رێگای نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك زۆر كورت دەبێتەوە، چونكە رێگای خێرایە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە