دوێنێ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری سلێمانی و له لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پێشوازی لێكراو هەروەها به سه‌ردانێك چووه شاری هه‌ڵه‌بجه و له كاتی سه‌ردانی كردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه ڕێگری لێكرا.
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له كاتی سه‌ردانكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئەوشارە و مۆنۆمێنتی شەهیدان هاوڵاتییه‌ك ڕێگری کرد له چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو هۆڵی شه‌هیدان و داوای لێکرد له به‌غدا ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد و نوێنه‌رایه‌تی گەلی كورد بكات و پشت له كوردستان نه‌كات ، هەروەها بارودۆخی زیانبه‌ركه‌وتوانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رچاو بگرێت.
دواتر له لایه‌ن پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی بەرهەم ساڵح هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه و ڕایده‌كێشن و له شوێنه‌كه دووری دهخەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە