سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی باش بووە، گووتیشی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە کارتی فشار چارەسەر نابن بەڵکو بە دەستوور چارەسەر دەبن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆنفرانیسی میونشن دەرفەتێك بوو بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەو ئابلۆقە سیاسییە دەربچێت و وڵاتان وەك جاران خوازیاری پێوەندین لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئەوەیش بە دەستكەوت دەزانین.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان گرنگ بوو بڕیاریش دراوە كۆبوونەوەی ترمان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوام بێت و هەوڵدەدەین تا پێش هەڵبژاردن چەند كێشەیەك چارەسەر بكەین بەتایبەت كێشەی مووچە و چەند كێشەیەكی تر.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بە پاڵەپەستۆ چارەسەر نابێت، بەڵام بەگشتیی كۆبوونەوەكان لەگەڵ حەیدەر عەبادی هەنگاوی باش بوون.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، دوای گەڕانەوەمان بۆ كوردستان لەگەڵ لایەنەسیاسییەكان گفتوگۆ دەكەین و كێشەكان چارەسەر دەكەین، هاوكات وەك یەكەم كاریشمان وادەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان دیاری دەكەین.
نێچیرڤان بارزانى گوتیشى: جۆ بایدنمان بینى وه‌كو دۆستێكى كورد و كه‌سێك كه حه‌ز ده‌كات كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و خۆى هه‌ژموونیشى هه‌یه له ناو دیموكراته‌كان و ئێمه ره‌وشه‌كه‌مان بۆ باسكرد و ئه‌ویش به‌ڵێنى دا له‌ناو پارته‌كه‌ى خۆى ئه‌و شتانه باس بكات و دووپاتیكرده‌وه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك پارتى دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا.
له باره‌ى عه‌فرینه‌وه، نێچیرڤان بارزانى گوتى: "ره‌وشى عه‌فرین ئاڵۆزه و په‌یوه‌ندى به زۆر لایه‌نه‌وه هه‌یه له‌وانه ئه‌مریكا، توركیا، ئێران و رووسیا و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ دیمستۆرا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باسكرا و هیواى ئێمه ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه، كه میلله‌تى عه‌فرین تێیدا زیانمه‌ند نه‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە