پەیامی کورد ... ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، خوپێشاندانەكانی عێراق وایان كرد حكوومەتی عێراق كۆمەڵێك بڕیار دەربكات، كە بێگومان ئەو بڕیارانەش زۆربەیان پەیوەست بە ئابووری بوون، بۆیە بوودجەی ٢٠٢٠ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئاستی كورتهێنان بەرز دەبێتەوە.
ئەحمەد سەفار، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ئەو بڕیارانەی حكوومەتی عێراق دەریكردوون لە بەرانبەر خۆپێشاندەران، ئاستی خەرجییەكانی عێراق بەرز دەكاتەوە، چوونكە زۆربەیان پەیوەست بوون بە پارە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەوە، بۆیە بوودجەی ٢٠٢٠ بوودجەیەكی جیاواز دەبێت و ئاستی كورتهێنانی زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر حكوومەتی عێراق پێشبینی كردبوو یاخود نووسیبوویەوە".
سەفار ئاماژەی بەوەش دا: "كورتهێنانی بوودجە جێگای چارەسەركردنە، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خەرجكردنی نەسریەی وەزارەتەكان بۆ نموونە كە ئێستا مانگی ١٠ـیە، تا ئێستا وەزارەتەكانی عێراق ٤٠ لەسەدی نەسریە و پارەی پڕۆژەكانیان خەرج كردووە، بۆیە دەكرێت ساڵی داهاتوو حكوومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بوودجە سوود لە پارەی نەسریەی وەزارەتەكان وەربگرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە