وەزیری دەرەوەی تورکیا ... نابێت " پەیەدە " سوودمەند بێ لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ...  نابێت " پەیەدە " سوودمەند بێ لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “گەر تورکیا بڵێت ‘دەچمە نێو سووریا’، بێگومان دەیکات. لەگەڵ ئەمریکا ڕێکخستنی کشانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەین”.

لەمیانی لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستە سەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی ووڵاتەکەی کە بریار وایە لە ماوەیەکی کورت ئەنجام بدرێت و ووتی، “گەر تورکیا بڵێت ‘دەچمە نێو سووریا’، بێگومان دەیکات. لەگەڵ ئەمریکا ڕێکخستنی کشانەوەی سەربازانی ئەو ووڵاتە ئەنجام دەدەین”.

هاوکات چاووش ئۆغڵو ووتیشی، “نامانەوێت ئەو بۆشاییەی کە لە دوای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا درووست دەبێت، لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پڕبکرێنەوە. لەگەڵ هاوەڵانمان قسەمان کردووە دەربارەی ئەوەی کە نابێت پەیەدە بەرژەوەندی لەو کشانەوە ببینێت. ئەمریکاش دان بەوە دەدات کە لە مێنبەج دواکەوتووین”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ووتیشی، “تورکیا زیاتر ناوەستێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فورات. ئیتر جیهان ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سووپای تورکیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی قبوڵکردووە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە