سەرۆکی حکوومەت: بەپێی توانا قەرەبووی زیان لێكەوتوانی لافاوەكە دەكەینەوە

سەرۆکی حکوومەت: بەپێی توانا قەرەبووی زیان لێكەوتوانی لافاوەكە دەكەینەوە


پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەت: بەپێی توانا قەرەبووی زیان لێكەوتوانی لافاوەكە دەكەینەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، حكومەت هەموو هاوكاری و یارمەتییەكی پێویست پێشكەش بە لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر دەكات و بەپێی توانا قەرەبوویان دەكاتەوە.

سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، مەسرور بارزانی سەردانی شاری زێڕین و گوندی كۆری كردووە كە دوو لە ناوچە زیان لێكەوتووەكانی لافاوەكەی رۆژی شەممەن و ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی حكومەت پێویستە هەمیشە خزمەتكاری خەڵك بن و ئەوەی لە تواناشیاندا بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك درێخی ناكەن.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، حكومەتی هەرێم هەموو هاوكاری و یارمەتییەكی پێویست پێشكەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەكات و بەپێی توانا قەرەبوویان دەكاتەوە.

رۆژی شەممە بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە لافاو چەندین ناوچەی شاری هەولێری گرتەوە و زەرەر و زیانێكی مادی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە