گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێ کردەوە

گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێ کردەوە

پەیامی کورد... گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێ کردەوە

کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئۆکراینا وتی کۆبوونەوەکە " بەبێ تەوقەکردن و بە پێشوازییەکی سارد " دەستی پێکردووە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە شاندەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا کرد و ڕایگەیاند " ڕاگرتنی ئەم تراجیدیایە " پەیوەستە بە ئێوەوە.

ئۆکراینا و ئەمریکا هیوایەکی کەمییان هەیە لەسەر ئەوەی گفتوگۆکانی ئەمجارە لە تورکیا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان لێ بکەوێتەوە. بەڵام دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاگربەست لە ئۆکراینادا، لە کاتێکدا داگیرکەرییەکەی ڕووسیا لە سەرجەم بەرەکانەوە خاو بۆتەوە، بەڵام زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی شارە گەمارۆدراوەکان گەیشتووە.

ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر کۆگایەکی سوتەمەنی لە هەرێمی ڕیڤن لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا، کە ئەو ناوچەیەش زۆر دوورە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەوە.

ژەنەراڵی ستافی سوپای ئۆکراینا وتی " دوژمن بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەکان و بۆردوومانەکانیان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی ژێرخان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ناو شارەکانی ئۆکراینا. ئەوان سەنگ دەخەنە سەر کۆگاکانی عەمبارکردنی سوتەمەنی تاوەکو ئەرکە لۆجیستییەکان ئاڵۆز بکەن و قەیرانێکی مرۆیی دروست بکەن."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پێش ئەوەی نوێنەرانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە تورکیا کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەستپێکەن، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئۆکراینادا لێدرا، لە گفتوگۆکاندا کیێڤ دەیەوێت ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات، بەڵام بەبێ سازدان لەسەر خاک و سەروەرییەکەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە