پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بهلجیكا لە عێراق کرد
سهرۆك بارزانی پێشوازی له باڵوێزی بهلجیكا له عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و كۆسپهكانی بهردهم پرۆسهی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ سێشەممە 21/6/2022، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەلجیکا لە عێراق كرد كه بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە.
بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە