پەیامی کورد ... دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ٩٨٣ تووشبووش چاكبوونەوە و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (٤ هەولێر، ١٨ سلێمانی، ٤٣ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٩٨٣ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٧٧ هەولێر، ١٧٥ سلێمانی، ٣٥٧ دهۆك، ٣٤ گەرمیان، ٤٠ ڕاپەڕین)، دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (١ هەولێر، ١ سلێمانی).
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٥ هەزار و ٧٦٩ كەس، ٩٥ هەزار و ٤١٠ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٥٩ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە