پەیامی کورد … لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٨ کەس دەستبەسەر کران
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم هەشت هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری دیواندەرە لانیکەم ٨ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و بۆ دەستبەسەگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراونەتەوە.
تا ئێستا ناسنامەی چوار هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی ئومید زارعی، ئەفشین دێهقان و زانکۆ شیرمحەمەدی خەڵکی شاری دیواندەرە و حەیدەر سەمەدی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی چوار هاووڵاتیی دیکە تا ئێستا ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەشت هاووڵاتییە بە پیشاندانی بەلگەی دادوەری و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون. هاوکات ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەست بەسەر مۆبایلەکانیان گیراوە.
دوای تێپەربوونی چوار لە دەستبەسەرکرانی ئەم هەشت هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە