پەیامی کورد ... بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان
دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە.
لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ڕزگار حوسێنی خەڵکی گوندی بلەبزانی پاوە بەسەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی بووە و هەتا ئێستا ناوەکەی نەزاراوە بە سەختی پێکراوە.
هەمان شەو، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سابیر خزری لەکاتی کۆڵبەری و بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە