ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با ده‌كرێته‌وه‌

‌پەیامی کورد … ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با ده‌كرێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ پڕۆژەیەكی كارەبا لە ھەولێر ده‌كرێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت، پڕۆژەی (مینی سكادا) وەك سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبا و ھەموو داتا و زانیارییەكانی كارەبا لەو سەنتەرەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێن.

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەت، پڕۆژەی (مینی سكادا- ڤۆیب) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێم دەكرێتەوە، پڕۆژەكەش بریتییە لە دروستكردنی سەنتەری كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان وەك دەستپێكی یەكەم، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە، بەكۆمپیوتەرایزكردنی كارەبای ھەرێمی كوردستانە".

 

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی روونیشی كردەوە: "پڕۆژەكە تەواوی داتا و زانیارییەكانی كارەبا لە تەواوی سیستەمەكەوە بۆ سەنتەری كۆنتڕۆڵ دەگوازێتەوە، كە بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان پێش دەخات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە