پەیامی کورد ... داواکاری گشتی تورکیا ڕایگه‌یاند که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌یان ده‌ستگیر کردووه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بووه.
به پێی ڕاپۆرتێک داواکاری گشتی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که ئه‌ندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی ده‌ستگیر کردووه که په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه بووه و ئه‌م که‌سه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داواکاری تورکیا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی دژه تیرۆر له ئۆپراسیۆنێک له پارێزگای مێرسین، داود باغستانی، ئه‌ندامی جێبه‌جێکاری په‌که‌که‌یان به ناوی ساخته‌ی جان بولوت تۆرغای له شاری ئادانا ده‌ستگیر کردووه.
به پێی لێدوانی داواکاری گشتی تورکیا، باغستانی سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئیسرائیلی-کوردی بووه و له میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو وه‌ک نێوه‌ندگیر له نێوان ئیسڕائیل و په‌که‌که چالاکی کردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە