ئەردۆغان: "پێویست بکات دەچینە شنگال و ئەوەی پێویست بێ دەیکەین. 34 ساڵە گەلەکەمان لەخۆبردوویی لە خۆی نیشان دەدات و بەرە بەرە کاتی سەرلێکردنەوەی مارەکە هاتووە".
سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەت تەیب ئەردۆغان بەشداری لە میتینگی پارتەکەی کرد لە زۆنگوڵداک و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان گوتی: "پێویست بکات دەچینە شنگال و ئەوەی پێویست بێ دەیکەین. 34 ساڵە گەلەکەمان لەخۆبردوویی لە خۆی نیشان دەدات و بەرە بەرە کاتی سەرلێکردنەوەی مارەکە هاتووە. دوای عەفرین هەنگاوی تازە دەنێن بۆ ئەو ناوچانەی کە تیرۆریان لێیە و ئازادیان دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "لە دوو ساڵی رابردوودا لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوانەی دژ بە تیرۆر ئەنجاممان داوە پشتی تیرۆریستانمان شکاندووە".
ناوبراو زیاتر جەختی کردەوە لە راوەدونانی تیرۆریستان و گوتی: "تیرۆریستان کە 34 ساڵە رۆڵەی ئەو وڵاتە دەکووژن، دەبێت لە سەرویانەوە سەرکردەکانیشیان باجی ئەو ستەمانەیان بدەن. تەنیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی عەفرین 4 هەزارو 497 تیرۆریست، لە باکووری عێراق 446 تیرۆریست و لە ناوەوەی وڵاتیش 443 تیرۆریست لە چالاکی خراون".
ئەردۆغان جەختی کردەوە لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆن لە دژی تیرۆر و گوتی: "پێداگیرین لەسەر ئەوەی کە بەردەوامبین تا ئەو کاتەی تیرۆر لە رۆژەڤی ئەو وڵاتە نامێنێت. چاوەڕێ ناکەین تیرۆر بێتە بەردەرگامان. بەر لەوەی تیرۆر بێت ئێمە دەچینە نێو بنج و بناوانیان و لەناویان دەبەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی : "هەموو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووکانمان لە دژی تیرۆر سەرەڕای جەهەپە، بەڕێز کەمال و بەڕێز ئینجە ئەنجام دا".
ئەردۆغان رەخنەی لە گوتەکانی بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەرەم ئینجە گرت و گوتی: "بەڕێز ئینجە فەرماندەی هەموو ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی تیرۆر، فەرماندە ئیسماعیل مەتین چی دەڵێت: 'رەگی هەمووتان دەردێنم'. گەلی من لە 24ی حوزەیران حەددی خۆت پێ نیشان دەدەن. تۆ لە کەیەوە بۆی بە هیتلەر. چۆن لەسەر مێزی من دانیشت و چۆن چەپڵەی بۆ قسەکانی من لێدا؟ من ئێستا پاشای ئەوم، بەگوێرەی دەستوور پاشای هەموانم، بەڵام ئەو نەزانە ئەو شتانە نازانێت. لە گوتەکانم چەپڵەی بۆ ئەو بەشە لێداوە کە بەدڵی بووە. ئەتۆ کێی، سنووری خۆت بزانە".
ئەردۆغان زیاتر گوتی: "ئێمە وەک ئەو بەربژێرانە نەبووین کە وەک سەردانی کردنی تیرۆریستان چوونە ئەدرینە و بەرامبەر گەلەکەمان بوەستینەوە و هەرگیزیش وانابین. بەرێز موحەڕەم لەوێ دەستی پێکرد و سەردانی مەزارگە دەکات. ئەتوو کە سەردانی ئەو تیرۆریستانە دەکەیت لە ئەدیرنە وەرە گەردەنی خۆت بە گەل ئازاد بکە. مۆڵەت وەرگرتن لەوێ هیچ مانایەکی نییە. ئەوان هیچ سوودێکت پێ ناگەیەنن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە