پەیامی کورد ... هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له سووریا به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سەر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئێدلیب.
هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له سووریا به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌وینی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له نێو سنووره‌كانی “ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئێدلیب” و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٠ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایەنی باسە به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، له هه‌ریه‌ك له ناحیه‌ی كه‌نسه‌فره و گونده‌كانی ته‌رمه‌له، بسێقله، خاس، مه‌عره‌ت حرمه، نوقێر، به‌یده‌ر شه‌مسۆ و ئیبتیدا له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب، شارۆچكه‌ی كه‌فر بوده له گونده‌واره‌كانی باكووری حه‌ما و له گونده‌واره‌كانی خۆرئاواش، گونده‌كانی ئه‌لحوێز، جوب سوله‌یمان و كولێدین هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه ئه‌نجامدراون.
هاوکات له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیشدا ١٠ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له كاتێكدایه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی دوێنێدا پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە