وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دەڵێت، هێزه‌كانمان له منبه‌ج ده‌مێننه‌وه‌و هاوشانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هێرشه‌كانیان دژی داعش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامده‌بن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایان دیلۆن وته‌بێژی فەرمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاندووە، کە وه‌ك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە باکووری سوریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامده‌بن.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئه‌ركی گرنگ و سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له باكوری سوریا رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تیاندا نه‌هاتووه.
باسی لەوەشکردووە، کە له‌ئێستادا سه‌نگه‌ری هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو سوریای دیموكرات هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
وتەکانی رایان دیلۆن لەکاتێکدایە، کە له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له منبج زیادكردووه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و شاره، پێشتریش ئەوە بڵاوکرایەوە، کە به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باكوری سوریا دەکشێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە