لە درێژەی هۆشدارەکانی ئیسرائیل بە ئێران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا دەڵێت وڵاتەکەی هەموو شێوازێک بۆ رێگریکردن لە سەقامگیربوونی سەربازی ئێران لە سوریا دەگرێتە بەر و رێگەش نادات، ئێران بنکە سەرباز ولەشکریەکانی خۆی لە سووریا سەقامگیر بکات.
ئاڤیگدۆر لیبێرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەم بارەیەوە دەڵێت، تیچووەکەی چی بێت بە لامانەوە گرنگ نییە. ئێمە ڕێگە نادەین، ئێران لە سووریا بنکەی سەربازی هەمیشەیی هەبێت.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست، ئەم لێدوانە توندانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ئەوە دێ، کە ڕووسیا، سووریا و ئێران، ئیسرائیلیان بە هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی تی فۆڕ تۆمەتبار کرد. بە گوتەی ئاژانسەکانی ئێرانی لەم هێرشەدا ٧ سەربازی ئێرانی کوژراون.
لیبرمەن هەروەها دەڵێت “ئێمە دەبینین، کە ئێران هەوڵی زیاتر بۆ جێگیربوونی خۆی لە سووریا دەدات. ئەم جێگیر بوونەوەش نە لایەنی مرۆیی هەیە نە هیچی دیکە. ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە سووریا، ئەوەی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین و تیچووەکەشی دەدەین.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە وڵاتەکەی گوتوویەتی “کۆشكی سپی هەر بڕیارێک بدات، بۆ ئێمە قابلی قبووڵە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە