پەیامی کورد ... " پەیەدە " ووڵامی بەشار ئەسەد دەداتەوە و دەڵێت، قسەكانی ئەسەد یەكریزی سوورییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی داگیركارییەکانی توركیا تێكدەدات، دەریشی دەخات كە وەك پێویست وانە لە رووداوەكانی سووریا وەرنەگیراوە.
پەیەدە لە بەیاننامەیەكدا ووڵامی ئەو قسانەی بەشدار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەداتەوە كە لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی " ڕووسیا الیەوم " ووتبووی و هێرشی كردبووە سەر پەیەدە، دەڵێت "لە سەرەتای ساڵی 2011-وە حزبە كوردییەكان و لە سەروی هەمویانەوە پەیەدە، لە هەمو لایەنەكانی دیكە زیاتر داوای چارەسەری سوری–سوری كردوە و پشتی بە بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بەستووە، هەمیشە دژی دەستوەردانی دەرەكی بوین".
پەیەدە رەخنەش لە سیاسەتەكانی دیمەشق دەگرێت و دەڵێت "حكومەتی سووریا لەسەر سیاسەتە سەركوتكارییەكەی بەردەوامە و هەمیشە لە چارەسەری سیاسی و دیموكراتی ڕادەكات، بەمەش سووریا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگی هێزە تیرۆریستی و نێودەوڵەتییەكان، پێویستیش بوو حكومەتی سووریا مەدالیای شەرەف بە هەموو ئەندامانی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك " هەسەدە " و هێزە سیاسییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ببەخشێت، بەرامبەر ئەو پاڵەوانێتیەی كە بەرامبەر بە نەیاران تۆماریانكرد".
پەیەدە پێشی وایە لێدوانەكانی ئەسەد دەریدەخات كە وەك پێویست وانە لە رووداوەكانی چەند ساڵی رابردوو وەرنەگیراوە.
دووپاتیشی دەكاتەوە "خوێنی كوڕان و كچانی كورد، عەرەب، سریان، ئاشووری و توركمان تێكەڵ بە خاك بوو، بۆ ئەوەی نمونەیەكی نوێی سووریا بهێنێتە ئاراوە، بەڵام ئێستا تەواو پێچەوانەكەی دەبینین و رژێمی سووریا ئەو هێزانە تۆمەتبار دەكات، كە زۆرترین هەستی نیشتیمانی و ئینتیمایان بۆ دیموكراسیەت هەیە".
پەیەدە دەشڵێت "بەشار ئەسەد لە دیدارەكەیدا لەگەڵ " رووسیا الیەوم " ئەو ووتارە شۆڤێنیانەی بەكارهێنایەوە، كە سووریای بەمرۆژە گەیاند و خزمەت بە یەکیتی سووریا و چارەسەری كێشەكان ناكات، بەڵكوو بە پێچەوانەوە و بە تەواوی خزمەتی نەیارانی سوریا دەكات و لە بەرژەوەندی دەستوەردانی دەركیدایە". ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە