پەیامی کورد ... کەنەدا کاردانەوەی تووندی بەرامبەر بە ئێران گرتە بەر
ووڵاتی کەنەدا لە کاردانەوەیەکی تووند دا بەرامبەر بە ئێران بە هۆی ڕادەست نەکردنی سندووقی ڕەشی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکراین
وەزیری دەرەوەی کەنەدا خۆ بە دوور گرتن لە ڕادەست کردنی سندووقی ڕەشی فڕۆکە موسافرییە تێکشکاوەکەی ئۆکارین ی بە پێچەوانەی پڕۆتۆکۆڵەکانی نێودەوڵەتی ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەنەدا تووڕەبوونی خۆی سەبارەت بە درنگ بوون " بێوێنە " لە ڕادەست کردنی سندووقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراین ییەکە لە ڕێگای ئێرانەوە ڕاگەیاند .
فرانسوا فیلیپ شامپین ، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لەمبارەوەی ڕایگەیاند : بەردەوام بوونی ئێران لە ڕادەست نەکردنی سندووقی ڕەشی فڕۆکەکە ، پێچەوانەی پڕۆتۆکۆڵەکانی نێودەوڵەتییە و بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تێکشکانی ئەم فڕۆەکەیە ، تێکدەرانەیە .
هەروەها ووتی : ڕێگای دۆزینەوەی ڕاستی ، پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی سندووقە ڕەشەکەیە . هەر بۆیە بە ڕوونی ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە لەم ڕاستایەدا بجووڵێتەوە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا هەروەها ڕایگەیاند : " سوێند دەخۆین بنەمالەی قوربانیان ووڵامی هەموو پرسیارەکانی خۆیان دەربارەی ئەم ڕووداوە ترسناک و تۆقێنەرە بدۆزنەوە . هەروەها ئێمە بە فشارەکانی خۆمان بۆ ووڵامدانەوەی ئێران بەردەوامی پێدەدەین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە