وەزیری كارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر زیاتر بووە

وەزیری كارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر زیاتر بووە


پەیامی کورد … وەزیری كارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر زیاتر بووە

وەزیری کارەبا رایدەگەیەنێت: 615 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا سێ سەعات زیاتر بووە.

کەمال محمد وەزیری کارەبا رایگەیاندوە: بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە ماوەی 12 تا 26 مانگی رابردوو 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە، گازی ماڵانیش کەم بووەوە، سەرەڕای ئەم حاڵەتە لە مانگی رابردوو 20 کاتژمێر 32 خولەک کارەبامان داوە، گوتیشی: 615 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشتر کاتژمیرەکانی پێدانی کارەبا سێ سەعات زیاتر بووە.

وەزیری كارەبا ئەوەش ئاشكرا دەكات: 22 هەزار سەرپێچی لا براون، هاوكات ملیۆنێک و 21 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە