پەیامی کورد … هوشداری نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی مافى مرۆڤ لە ئەفغانستان
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشدارى دەدات لە دۆخی ئەفغانستان. دەشڵێت: لەیەک مانگى رابردودا هەزاران هاوڵاتى مەدەنى بوتەتە قوربانى.
لە راگەیەنراوێکدا میشێڵ باچڵێت، كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، له داوای له وڵاتان دەکات بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستاندا، بكه‌ونه‌خۆ.
ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌رده‌وام ده‌بن له خستنه‌ڕووی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن كه له‌و وڵاته، تاوانی جه‌نگن و دژبە مرۆڤایه‌تین.
باچڵێت، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیادبوونی توندوتیژییه‌كان له ئه‌فغانستان و رانه‌گرتنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشکرایکردووە، شه‌ڕی نێو شاره‌كان، ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكانێكی زۆری مه‌ده‌نیی، بەشێوەیەک لە (9) ته‌مووزه‌وه تا ئەمڕۆ، ته‌نها له ویلایەتەکانی (له‌شكرگاه، قه‌نده‌هار، هێرات و كوندوز)، بەلایەنى کەمەوە (183) مەدەنى کوژراون و هەزار و (181) كه‌سیش برینداربوون کە لە نێویاندا ژمارەیەک منداڵ هەیە.
هەروەک داواى لە تاڵیبان کردووە، هێرشەكانی بۆسەر شاره‌كان رابگرێت.
وتوشیەتى، "خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی مافی مرۆڤ بسڕدرێنه‌وه كه له‌م (20) ساڵه‌ی رابردوودا به‌ده‌ست هاتوون".
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له وڵاتان كردووە بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌ساتی دڵته‌زێن به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستاندا، بكه‌ونه‌خۆ بۆ رێگریکردن لە کارەساتى مرۆیى.
لە دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان گرژى و ئاڵۆزى لەو وڵاتە لە نێوان حکومەت و چەکدارانى تاڵیبان پێى نایە قۆناغێکى نوێ، بەشێوەیەک لە رۆژى یەکشەممەى رابردوەوە، بزوتنەوەى تاڵیبان ناوەندى سێ پارێزگاى دیکەى لە ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکرد، بەوەش کۆى گشتى ئەو پارێزگایانەى لەلایەن چەکدارانى تاڵیبانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە بەرزبونەتەوە بۆ پێنج پارێزگا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە