پەیامی کورد ... کرماشان/ کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر به پارێزگای کرماشان، لاوێک قاچێکی لە دەستدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە شاری سەرپێڵی زەهاو، لاوێک بە ناوی "سامان ڕەزایی" قاچێکی لەدەست دا.
سامان خەڵکی گوندی "مڵەدزگە"یە و لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ کرماشان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە