لە هەڵبژاردنەکانی لوبنان، حزبوڵا سەرکەوت

لە هەڵبژاردنەکانی لوبنان، حزبوڵا سەرکەوت

حزبوڵا كە گرووپێكی تیرۆریستی شیعەیە و ئێران پشتگیری لێ دەكات و لە دژی حكوومەتی لوبنان پاڵێوراو بوو بۆ هەڵبژاردنەكە، توانی نیوەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت و سەركەوێت لە هەڵبژاردنەكە.

 

بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان ، پێشبینی دەكرێ كە حزبوڵا، گرووپی پاڵپشتیكەر لەلایەن ئێران و هاوپەیمانانی لە هەڵبژاردنەكەی دوێنێی وڵاتەكە، نیوەی كورسییەكانی بەدەست هێنا بێت

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، بەگوێرەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دوێنێی لوبنان كە دوای نۆ ساڵ ئەنجام درا، پێشبینی دەكرێت حزبوڵای شیعە مەزهەب زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

لە لای خۆیشیەوە وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند كە ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردن ئەمرۆ دووشەممە رادەگەیەندرێت .

پەرلەمانی لوبنان لە 128 کورسی پێکدێت،  9 ساڵیش بوو بەهۆی ململانێی سیاسییەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وڵاتەکەدا ئەنجام نەدەدرا، لەم هەڵبژاردنەشدا رێژی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ 51% دابەزی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە