پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی شەڕکەری سۆخۆی – ٢٧ ی هێزی ئاسمانی ئۆکراین ئەمڕۆ لە ناوچەی پارێزگای ژیتۆمیر کەوتە خوارەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە راگەیاندنی بنکەی گشتی هێزەکانی چەکداری ئۆکراین فڕۆکەی سۆخۆی – ٢٧ ی هێزی ئاسمانی ئۆکراین لە کاتی نیشتنەوە لە ناوچەی پارێزگای ژیتۆمیر کەوتە خوارەوە .
ئەم ڕووداوە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە کاتی فڕینێکی ئاساییدا ڕوویدا . فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە گیانی لە دەست دا .
هۆکار و دۆخی ئەم ڕووداوە لە بن لێکۆلینەوەیە و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی دیار نەبووە .
سۆخۆ – ٢٧ فڕۆکەیەکی شەڕکەری چەند کارەیە و دوو ماتۆڕی تۆربۆفۆنی هەیە کە لە دەورانی یەکیتی ڕووسیا لە ڕیگای دەفتەری ڕێکخستنی سۆخۆ ڕێک خراوە و درووست کراوە . سۆخۆ – ٢٧ بۆردی فڕینی زۆر تایبەت و جێگای باسە ، هەروەها توانای هەڵگرتنی گرینگ و چالاکی لە ڕادەبەدەری هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە