پەیامی کورد... خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی سیمۆن دوبۆڤار بۆ ئازادی ژنان، بۆ یادی ژینا (مەهسا) ئەمینی، دەبەخشرێتە ژنانی ئێران.
دەستەی ناوبژیوانانی خەڵاتی سیمۆن دوبۆڤار ڕایانگەیاند بۆ یادی ژینا (مەهسا) ئەمینی ئەم خەڵاتە دەبەخشرێت بە ژنانی ئێران.
ئەم لێژنەیە وتوویەتی لە ڕێگەی بەخشینی ئەم خەڵاتە بە ژنانی ئێران پشتیوانی لە بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە خەڵاتی سیمۆن دوبۆڤار بۆ ڕزگاری ژنان، هەموو ساڵێک دەبەخشرێتە کەسێک یان گرووپێک کە بەرگری لە ئازادی و مافەکانی ژنان دەکات و هەروەها لەم ڕێگایەدا خەبات دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی دەستەی ناوبژیوانانی ئەم خەڵاتەدا ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دوای گیان لەدەستدانی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد و ڕۆڵی ژنان لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەوانە بڕینی قژیان کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە