پەیامی کورد ... فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور گوتی: "داعش چوونەتە سەر گوندەكانی ئەو سنوورە و پێیان گوتوون ئەگەر سەرانە نەدەن، دانەوێڵەكانیان دەسووتێنن، بۆیە ھانایان بۆ ئێمە هێناوە و تاكوو پێشمەرگەش نەگەڕێتەوە، ژیانی ئەو خەڵكە لە مەترسیدا دەبێت".
لیوا زریان شێخ وەسانی ، ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش رۆژ بەرۆژ ئەو ناوچانەی لە سنووری مەخموور لە ژێر دەستیاندایە، فراوانتری دەكەن و پێشتر تەنھا دەچوونە سەر گوندە كوردییەكان، كە ٢٠گوندی كوردی بوون، بەڵام ئێستا دەچنە سەر گوندی عەرەبنشینیش لە سنووری قەراج و باقرت و قەرەچووغ و چەند ناوچەیەكی دیكە و پێیان گوتوون كە پێویستە لە داھاتی گەنمی ئەمساڵ ١٥% بۆ ئەوان بێت و شوفێری دەڕاسەكانیش پێویستە ٤٠%ی داھاتەكەیان بۆ داعش بێت، ئەگەر نا ھەموو گەنم و جۆیەكەیان دەسووتێنن".
شێخ وەسانی گوتیشی: "ئەو خەڵكە ھانای بۆ ئێمە ھێناوە و داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە دەكەن، چوونكە بۆشاییەكی گەورەی ئەمنی درووست بووە و ھێزی عێراقیش توانای پاراستنی خۆیان نییە چ بگا بە خەڵكی مەخموور، بۆیە رۆژانە داعش كردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و ئێستاش لە مەخموورەوە تا دەگاتە خانەقین، جموجۆڵیان زیادی كردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە