مامۆستایەكی ئایینی كورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

مامۆستایەكی ئایینی كورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

 



پەیامی کورد... مامۆستایەكی ئایینی كورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا


بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و بانگەشەی دژ بە حكومەت، مامۆستایەكی ئایینی كورد لە شاری‌ سنەی‌ رۆژهەڵاتی‌ کوردستان بە 16 مانگ زیندانیی سزا درا.

مامۆستا حسەین عەلی مورادی، بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا -ی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە سزای 16 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

لە رۆژانی رابردوودا ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی) و (بانگەشەی دژ بە حکومەت)بە گشتی سزای 16 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.

ئەم مامۆستایە پێشتر و لە دۆسییەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی «شێواندنی رای گشتی» هەر لە لایەن ئەم دادگایەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپابوو.

مامۆستا حسێن عەلی مورادی لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ جار بانگهێشتی بەردەم دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە