پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 30ی 1ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممەممە پاش سەپاندنی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەسەر كۆمپانیاكانی هەناردەكاری نەوتی ڤەنزوێلا دا، بە رێژەی لەسەدا دو بەرزبوەوە
ئەو هەنگاوەی واشینتۆن، هەناردەكردنی نەوتی وڵاتی ڤەنزوێلا لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت " ئۆپیك " سنووردار دەكات لە هەناردەكردنی نەوت كە لەو ڕێكخراوەدا ئەندامە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا بە رێژەی 1.32 دۆلار بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 53.31 دۆلار، كە بە رێژەی لە سەدا 2.54 بەرزبوەتەوە بە بەراورد بە نرخی ڕابردووی.
لە كاتێكدا، نرخی نەوتی خاوی برینت لە بازاڕەكانی جیهان، گەیشتە 61.32 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، ئەوەش بە بەرامبەر كۆتا داخستنی بۆرسەی جیهان نرخەكەی بە 1.39 دۆلار بەرزكردوەتەوە و رێژەكەی دەكاتە لە سەدا 2.32.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە