بە پێی زانیارییەکای ئاڤاتوودەی : ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی ئێران تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی خۆی گواستوەتەوە بۆ کوێستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
هەر بە پێی وانیارییەکان لە کوێستانەکانی گاکر کە دەکەوێتە پشت گوندی بلەسەن و ئەنینەی شاری بانە جموجووڵەکانی سوپای پاسداران زیادی کردووە .
بە ووتەی شایەتحاڵان ناو بە ناو سوپای پاسداران داوا لە خەلکی دانیشتووی ئەو گوندانەی لەوێ نزیکن کە زۆر نەچنە سەر کێڵگە و زەوییە کشتووکاڵییەکانیان ، و داواش لە ئاژەڵداران دەکەن کە ئاژەڵەکانیان نەبەنە دەرەوە .
دوای پێداچوونەوەیەکی زۆر بە دەر دەکەوێت کە سوپای پاسداران لە ناوچەکە تاقیکردنەوەی مووشەکی زۆر بە هێز ئەنجام دەدەن و تەنانەت لە کاتی تاقیکردنەوەشدا ڕێگا بە هێزە ئەمنییەکان و سوپای پاسدارانیش نادرێت لە ناوچەکە نزیک ببنەوە .
بە پێی زانیارییەکان ئەو شارە ئێستا شارێکی مووشەکی سوپای پاسدارانە ، کە تەنانەت فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی بانە ش ئاگاداری ئاو پڕۆژەیە نییە ، هەروەها لە پایتەختی ئێرانەوە " تاران " هێز بۆ ئەم شوێنە دەهێندرێت تاکوو بە نهێنی کاری تێدا بکرێت .
بە ووتەی شایەتحاڵان ماوەی ٤ ساڵە لە سەر کوێستانەکانی ئاگر تونلیان لێداوە چەند ساڵە بار هەڵگرێکی زۆر دەچنە ناوچەکە لە ئێستاشدا کار لە سەر تاقیکردنەوەی مووشەکەکان دەکەن ، لە کاتی تاقیکردنەوەی مووشەکەکاندا دەنگێکی گەورە و بەهێز درووست دەبێت ، کە هێزی بوومەلەرزەی هەیە و خەڵکی ناوچەکە بە تەواوەتی هەستی پێ دەکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە