كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی ئەمریكا بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی ئەمریكا كرد.
بەپێی زانیارییەکان کە لەسەرچاوەیەکی نزیك و ئاگادار دەستمان کەوتووە، پاڤێڵ تاڵه‌بانی کوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاهه‌نگی له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا داوا له هوشیار زێباری ده‌كات دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ ڕێكبخه‌ن.
سەرچاوەکە هەروەها ئاشکرای دەکات، هوشیار زێباری به ڕاشكاوی به پاڤێڵ تاڵه‌بانی گوتووه ناتوانین قسه‌ی كۆتایی بڵێین به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین،
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی بە ڕێککەوتن لەگەڵ كوره گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كه به ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر داده‌نرێن ، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە