ئەنجومەنی وەزیران: هەستمانكرد كەشێكی ئەرێنی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەبەغدا هەیە

ئەنجومەنی وەزیران: هەستمانكرد كەشێكی ئەرێنی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەبەغدا هەیە

پەیامی کورد... ئەنجومەنی وەزیران: هەستمانكرد كەشێكی ئەرێنی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەبەغدا هەیە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حكومەتی فیدراڵ تاوتوێكراوە.
راگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكانی بەغدادا هەستیانكردوە كەشێكی ئەرێنی و دەرفەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو لەچوارچێوەی رێككەوتننامەی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری پەسەندكراو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، جەختكراوەتەوە لەسەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار لەوانە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو ماف و شایستە دەستورییەكانی پێشمەرگە، جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستورو ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەروەها جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و دەرچونی میلیشیاو هێزە چەكدارە نایاساییەكان گەیشتونەتە چەند لەیەكتێگەیشتنێكی سەرەتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە