بە دوو تۆمەتی جیاواز سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا مافی پەرلەمانتاری لەهەریەك لە (ئەحمەد یەڵدرم و ئیبراهیم ئەیهان) پەرلەمانتارانی هەدەپە، دەسەنێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هەدەپە بڵاویکردووەتەوە، کە بەدوو تۆمەتی جیاواز، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا مافی په‌رله‌مانتاریی له (ئه‌حمه‌د یه‌ڵدرم) سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان له‌په‌رله‌مانی تورکیا و (ئیبراهیم ئایهان) په‌رله‌مانتاری ئەو پارتەکەیان وه‌رگیرایه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەحمەد یەڵدرمی بەوە تۆمەتبارکردووە، کە سووکایەتی بەسەرۆکی وڵات، کاتێک وتوویەتی (رەجەب تەیب ئەردۆغان) کاریکاتۆری سوڵتانە، هەروەها ئیبراهیم ئایهانیش بەوە تۆمەتبارکراوە کە گوایە پـرۆپاگەندەی بۆ تێرۆر کردووە، لەکاتێکدا ئەیهان لەسەر گیان لەدەستدانی شەڕڤان عەزیز گولەری بەرزنرخاند، کە لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لەسوریا شەهیدبوو.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، چیتر ئەو دوو پەرلەمانتارە ناتوانن کاری په‌رله‌مانتاریی بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌په‌ده له‌په‌رله‌مانی تورکیا بۆ (٥١) په‌رله‌مانتار کەمبوویەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە