پەیامی کورد … خەڵاتی “مینا خانم” پێشکەش بە خاتوو سەکینە جەوانمەرد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١،خەڵاتی "مینا خانم" کە خەڵاتی ساڵانەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، پێشکەش بە خاتوو "سەکینە جەوانمەرد"، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها ئەندامی دێرینی یەکیەتیی ژنان کرا.
خاتوو "سەکینە جوانمەرد" هەر پێش سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەست بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە بووە و بەهۆی لێهاتووییەکانیەوە توانیویە قۆناخەکانی سەرکەوتن و بەرپرسیاریەتی ببڕێت.
خاتوو سەکینە بەهۆی ئەوەی پێش پەیوەستبوونی بە شۆڕش، پەرستار بووە و لەنێو شۆڕشیشدا بەوپەڕی ئەمەگەوە لە پێگەی پێشمەرگەیەکی پەرستارەوە خزمەتی گەلی خۆی کردووە.
خەڵاتی مینا خانم، ساڵانە پێشکەش بە ئەندامان و چالاکانی بواری ژنان دەکرێت، ئەمساڵ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی هەوڵ و تێکۆشانە بەردەوامەکانی "سەکینە جەوانمەرد"، لە بواری ژنان و مێژووی دوورودرێژی خەباتی یەکسانیخوازیی ناوبراو، بڕیاری داوە ئەم خەڵاتەی پێشکەش بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە