پەیامی کورد... پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەرێگای ئەورووپا رەقی بردەوە
گەنجێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتێکدا ویستوویەتی وەك پەنابەر بگاتە ئەورووپا، لە دارستانەکانی پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێک كە لە میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو كراوەتەوە، گەنجێک بە ناوی هێمن شەمامیزاده، تەمەن 31 ساڵ و خەڵكی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا وەك پەنابەر، لە دارستانەکانی نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر و لاوازبوونی جەستەیەوە، ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.
شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە، پۆلیسی پۆڵەندا و بێلاڕووس داوای هاوکاریی ئەم کۆمەڵە لاوەیان بۆ گواستنەوەی هێمن شەمامیزادە بۆ نەخۆشخانە ڕەت کردووەتەوە و هیچ کارێکیان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەم کۆچبەرە کوردە ئەنجام نەدابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە