پەیامی کورد ... ئاڵمانیا ... کۆرۆنا لە کۆنترۆڵدایە و بە مانەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان سەرکەوتوو بووین
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری تەندرووستی ئاڵمانیا رایگەیاند،"قەیرانی ڤیرووسی كۆرۆنا لە ئاڵمانیا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە"
ئەمڕۆ هەینی، ئینس سبان، وەزیری تەندرووستی ئاڵمانیا رایگەیاند، مانەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان سەركەوتنی بەدەستهێناوە، لەئێستاشدا ئامادەین بۆ سوككردنی رێككارەكانی خۆپارێزی.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی ئەو كەسانەی پەتاكە دەپەڕێنن زیاتر دەبێت بەراورد بە ژمارەی تووشبووان، بۆیە دەتوانین بڵێین كە پەتاكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.
لە ئێستادا ئاڵمانیا بە تۆماركردنی ١٣٨١٣٥ تووشبووی كۆرۆنا، بە پێنجەمین ووڵات دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان كە زۆرترین تووشبووی پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و تاكو ئەمڕۆش ٤٠٩٣ كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە