پەیامی کورد ... گرین کارتی ئەمریکا لە هەموو کات زەحمەتتر بە دەست دەکەوێت .
بەرپرسانی ئەمریکی یاساکانی پەیوەست بە دەرکردنی گرین کارت قورستر دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کێن کووچینلی ، جێگری بەڕیوبەرایەتی کاروباری شاروەندی و خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران لە وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆیی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی دا ووتی : یاساکانی وەرگرتنی گرین کارت زۆر قورستر دەبێت .
بە ووتەی ئەو ، ئەم گۆڕانکارییانە لە سەر کۆچبەرانێک کاریگەر دەبێت کە بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکی توانای دۆزینەوەی خێرای کاریان نییە و بە هاوکاری ژیانی خۆیان بە سەر دەبەن .
بە پێی یاسا و ڕێسا نوێیەکان ، ئەو کۆچبەرانەی کە بە یارمەتییە داراییەکانی دەوڵەتی ئەمریکاوە بەستراونەتەوە ، لەوانەیە لە داهاتوودا نەتوانن گرین کارتی ئەم ووڵاتە بە دەست بهێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە