پەیامی کورد... نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بهرزبویهوه
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێم و بەغداد گۆڕانکاری بەسەردا هات و بهرزبوویهوه.
ئێوارهی ئهمڕۆ سێ شهممه 28 ی ئادار_ی 2023 نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سلێمانی ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار مامهڵهی پێوهدهكرا.
هەروەها لە هەولێر ١٠٠ بە ١٥٥ هەزار دینارە، هاوکات لە پارێزگای دهۆک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار و ١٠٠ دینارە، لە بەغدای پایتەختی عێراقیش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٣ هەزار و ١٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ١٦٢ دۆلار بوو، هەروەها بڕی ٥١ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی لە شێوەی فرۆشتنی کاش بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە