فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک کیێڤ کۆنترۆڵ کرا

فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک کیێڤ کۆنترۆڵ کرا

پەیامی کورد... فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک کیێڤ کۆنترۆڵ کرا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باس لە پێشڕەویی ڕووسیا بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا دەکات، پێی وایە مۆسکۆ نیەتی ڕووخاندنی حکومەتی ئۆکراینای هەیە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا پێشڕەوی دەکات بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، بۆیە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی پێنتاگۆن، ڕووسیا دەیەوێت حکومەتی ئۆکراینا بڕوخێنێت و حکومەتێکی جێگرەوە دابمەزرێنێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ڕووسیا تا ئێستا بەرەو خۆرئاوای ئۆکراینا پێشڕەویی نەکردووە، بەڵام لە ئاسمان و زەمینەوە لە خۆرهەڵات و باکوور و باشوورەوە لە پێشڕەویدان.

پێشتر زۆربەی بۆچوونەکان بەرەو ئەوە بوون، کە ڕووسیا دەیەوێت حکومەتێکی نزیک لە خۆی لە ئۆکراینا دابمەزرێنێت و بۆ ئامانجێکی لەو شێوەیەش چەند هەنگاوێکی ناوە و تەنانەت چەند سیاسییەکی ئۆکراینیی نزیک لە مۆسکۆی بۆ ئەو پرسە دەستنیشانکردووە.

قسەکردنی ئەمریکا لەبارەی بەرەوپێشچوون بەرەو کیێڤ، هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانێکی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە ڕایگەیاند، ڕووسیا فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک کیێڤی کۆنترۆڵکردووە.

زیلینسکی بە ڕوونی بە وڵاتانی ئەورووپی و جیهانی وت، «ئەوی ئەمڕۆ لەبەردەرگای ئێمەیە، سبەینێ دێتە بەر دەرگای ئێوە».

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە