عیراق/ زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ئاوارەن

عیراق/ زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ئاوارەن

پەیامی کورد … عیراق/ زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ئاوارەن

بەپێی راگەیەنراوێك كە لەلایەن بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە، بە خەمڵێنراوی 1.2 ملیۆن كەس لە عێراقدا هێشتا لە ئاوارەییدان و 90 هەزار پەنابەری سووریش لە كەمپەكاندان.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان WFP، لە راگەیەنراوێكی تازەدا بڵاویكردووەتەوە کە پێشوازییەكی گەرم دەكات لە كۆمەكی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەک پاڵپشتیی هاوكاریی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ خێزانە هەژارەكان لە عێراقدا.

ئاماژە بەوە دراوە كە بیرۆکەی یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID-BHA بە بڕی 19.24 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەم پارەداركردنە هاوكاری ژین رزگاركەر فەراهەم دەكات بۆ یارمەتیدانی 181 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی عێراقی و هەروەها 72 هەزار پەنابەری سووری لە شێوەی حەواڵەی نەختێنەییدا، كە یارمەتی دابینكردنی پێداویستییە هەنووكەییەكانیان دەدات.

جۆن كاردیناس، بەڕێوەبەری یارمەتییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID-BHA لە عێراق رایگەیاند: "بە خەمڵێنراوی 1.2 ملیۆن كەس لە عیراقدا هێشتا لە ئاوارەییدان و 90 هەزار پەنابەری سووریش لە كەمپەكاندان، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی هەوڵە ژین ڕزگاركەرەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە