پارتی کرێکاران ڕێگری لە بردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوی کوردستان دەکات

پارتی کرێکاران  ڕێگری لە بردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوی کوردستان دەکات

پەیامی کورد... پارتی کرێکاران ڕێگری لە بردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوی کوردستان دەکات


بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، پارتی كرێكارانی كوردستان ڕێگە نادات، تیمە فریاگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هاوكارییەكانی رێكخراوە خێرخوازییەكان، راستەوخۆ بچنە نێو رۆژئاوای كوردستان.
حوسێن كەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە میدیاکانی نزیک لە پارتی وتووە ”كاتژمێر 7ی ئێوارەی رۆژی 6ی شوبات،‌ وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه‌ كاروانی ئاماده‌كاریی پێداویستیی بۆ رۆژئاوا و باكووری كورستان ده‌نێرن و حكوومه‌ت ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ هاوكاریی بگه‌یه‌نێته‌ رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌بوو له‌ باكووری كوردستان گرفت نه‌بوو، هاوكارییه‌كان گه‌یه‌نرانه‌ شوێنی خۆیان و توركیا رێگای دا و هەمان شه‌و، تیمی فریاكه‌وتنی خێرا و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كاریی كرد له‌ باكووری كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌ییان نه‌بوو، له‌ رێگای فیشخابوورەوە هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه‌ رۆژئاوای كوردستان.“
ئەو بەرپرسە دەڵێت، تیمەكانی هەرێمی كوردستان ”ناچار بوون له‌ توركیاوه‌ بچنە ناو عه‌فرین، ئێمه‌ ده‌زانین په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ پێیان خۆش نییه‌ یارمه‌تییه‌كانی باشووری كوردستان راسته‌وخۆ بگاته‌ رۆژئاوای كوردستان، بۆیه‌ به‌ناچاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رێگای توركیا و سووریاوه‌ هاوكارییه‌كانی گه‌یانده‌ عه‌فرین. بەڵام ئه‌وه‌ی پەكەكە بە ناوی (په‌یه‌ده‌) ده‌یكات، ئابڵووقه‌ خستنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستانە و رێگا نادات هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نرێت بە لێقەوماوان.“

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە