پەیامی کورد ... New York Times : ئیسرائیل بە هێرش کردن بۆ سەر ووزەخانەی ئەتۆمی نەتەنز ، پیتاندنی یۆرانیۆمی لەکار خست .
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی زانیاری و هەواڵگری جەختی کردەوە کە ئیسرائیل ڕۆڵی لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز لە ئێران هەبووە .
نیۆیۆرک تایمز بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بووەتە هۆی لەناوچوونی سیستەمی گەیاندنی کارەبا بۆ سانتریفیووژەکان ، جەختی کردەوە ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە گورزێکی بەهێز بۆ سەر توانا و قابیلیەتەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم ە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە لە زاری سەرچاوەیەکی زانیاری و هەواڵگری ، بۆ خستنەوە ڕێی سەر لە نوێی ڕێئاکتۆرە ئەتۆمییەکەی ئێران لانیکەم ٩ مانگ کاتی پێویست دەبێت .
ڕادیۆ ئیسرائیل یەکشەممە لە زاری سەرجاوەی هەواڵگری کە ناوی لەو کەسانە نەهێناوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل " مووساد " هێرشێکی سایبیری لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام داوە .
لە لایەکی دیکەشەوە کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز سایبیری نەبووە بەڵکوو بە مەواددی تەقەمەنی ئەنجام دراوە .
ئێران لە راگەیاندنی زەرەرو زیانەکان بۆ سەر ئەم دامەزراوەیە خۆی بە دوور گرت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە