پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراویک بلاو دەکاتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی سەرۆکی حکوومەت کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەکات و، پێنج تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە راگەێندراوێکدا ئەو تەوەرانەی ئاشکرا کرد کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کە زۆربەیان پەیوەستن بە بابەتی چاکسازی.
دەقی راگەێندراوەکەی ووتەبێژی حکوومەت:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانووستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە