سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیا مراد دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیا مراد دەکات

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیا مراد دەکات

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە لەسەر هەوڵەکانی بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکانی یەزدییان و ناوچەی شەنگال چارەسەر بکرێن و لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەکەن.

لە دیدارێکدا لەگەڵ نادیا مراد، چالاکوانی یەزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣\٢\٢٠٢١ لە هەولێر بەڕێوە چوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی نادیای لەپێناو خزمەتکردنی یەزدییان بەرز نرخاند و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریکردنی هەر کار و پرۆژەیەکى بۆ خزمەتکردنی یەزدییان دەربڕی.

لای خۆیەوە نادیا مراد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی یەزدییەکان و خزمەتکردنیان کرد. هەروەها هەردوولا پرسی گێڕانەوەی کۆمەڵێک ڕوفاتی قوربانییانی یەزدی بۆ گوندی کۆچۆ و ڕێککەوتنی شەنگال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری یەزدییانەوە، تاوتوێ کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە