پەیامی کورد ... قوباد تاڵەبانی : هەندێک نوێنەری هەرێم لە بەغدا هانی شەپۆلی دژە کوردستان دەدەن.
قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەی ووتارێکدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "یەک رۆژ دوای سوێندخواردنی بەرێز کازمی لە بەغدا، چووینە خزمەتی و پێمان ووت کە ئێمە لێرەین و دەمانەوێت رێکبکەوین لەگەڵتاندا و پەرە بەو پەیوەندیانە بدەین، نامانەوێت تەنها چارەسەری کێشەکانی خۆمان بکەین، دەمانەوێت هاوکارتان بین وەکوو بەشێکی کاریگەر لەم ووڵاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چوونکە عێراق دۆخی باش بێت ئێمەش ووەزعەمان باش دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاروابوو لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ بە دوو قۆناغ رێکبکەون، قۆناغی یەکەم بەر لە پەسەندکردنی بوودجەی ٢٠٢٠، قۆناغی دواتریش قۆناغی درێژخایان بێت کە بتوانێت لەچوارچێوەی ئەو پەیوەندیەمان پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی هەرێ و بەغدایان بکەن، لە چوارچێوەی چەند دانووستانێکی چڕ و پڕ لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتی کە ئێستا بەرکارەو بەهەموو پێوەرێک رێککەوتنێکی کاتییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە