پەیامی کورد... بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسەر زاپۆریژییا ١٧ کەس گیانیان لەدەست دا
سوپای ڕووسیا هێرشی کردە سەر زاپۆریژیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لە ئەنجامدا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە رادیۆی سوپای ئۆکراینادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا هێرشیان کردووەتە سەر شاری زاپۆریژییا و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئاناتۆلی كورتێڤ، سەرۆكی شارەوانی كاتی زاپۆریژیا ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئەنجامی هێرشە موشەكییەكەدا ژمارەیەك ماڵی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە و تا ئێستاش ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە