پەیامی کورد … هاوپەیمانێتی سەربازی نێوا ژاپۆن و ئەمریکا کاردانەوەی ڕووسیای لێکەوتەوە
دوابهدوای راگهیاندنی هاوپهیمانێتی سهربازی له نێوان ئهمریكاو ژاپۆن، وەزیری درەوەی روسیا رایگەیاند: مۆسکۆ دوای رونکردنەوەی جدی لەژاپۆن دهكات، لەبارەی ئامانجەکانی ئهو هاوپەیمانێتیه سەربازییه.
لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک لەزانکۆی رۆژهەڵاتی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی لافرۆڤ وەزیری درەوەی روسیا رایگەیاند: لەبارەی ئامانجەکانی هاوپەیمانێتی سەربازیی لەگەڵ ئەمریکا و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ناوچەکە، مۆسکۆ هیواخوازە رونکردنەوەیەکی لەژاپۆنەوە بەدەست بگات و، لەکاتی گفتوگۆکان وەڵامی پرسیارەکانمان بەجدی بداتەوە.
وەزیری دەرەوەی روسیا وتیشی: پێشتر ژاپۆن دڵنیایی داوەتە روسیا، کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی چەکێک بەرهەم ناهێنرێت کە زیان و هەڕەشەی بۆ روسیا هەبێت، بەڵام لەئێستادا بەراگەیاندنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریکا، پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی خۆی هەنگاودەنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە