پەیامی کورد ... کشمیر : کار بۆ سیاسەتمەدارانی لایەنگری هێند کۆتایی هاتووە .
الجزیرە لە نووسینێکدا دەربارەی دۆخی سیاسەتمەدارانی کشمیری نووسی و ئاماژەی کرد کە پێشتر لایەنگری دێهلی نۆ و سیاسەتەکانی هێند دەربارە ئەم ناوچە هیمالیایی و مۆسڵمان نشینە بوونە .
بە پێی ڕاپۆرتێک الجزیرە نووسی : بەشێک لە سیاسەتەکانی کۆن و تا ڕادەیەک پڕ نفووز و تەنانەت ئابڕۆمەند لە سپەری سیاسی کشمیر کەسانێک بوون کە لایەنگری دێهلی نۆ و سیاسەتەکانی هێند دەربارەی ئەم ناوچەیە هەژمار دەکرا . بەڵام بە سیاستە تووندڕەوانەکانی دەوڵەتی نارێندرا مۆدی دژی موسڵمانانی کشمیر ، ئەوان چیتر جێگایەکیان لە نێوان خەڵکی خۆیاندا نییە ، ئیتر کۆتایی ڕێگا بۆ ئەوان گەیشتووە .
هێند سەربەخۆیی کشمیری هەڵوەشاندەوە و بۆ ماوەی ٦ مانگ پەیوەندی ئەم ناوچەیەی لەگەڵ هەموو جیهاندا بڕی . هەر ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەوەی کە تا بەشێک لە سیاسەتمەدارانی لایەنگری هێند بەرەولا بندرێن و بێدەنگ بن . سکینە ئیتۆ یەکێک لەم کەسانەیە کە ساڵەها هەوڵیدا بە خەڵکی کەشمیر بقەبووڵێنێت کە هێند بۆ داهاتووی کشمیر باشترە بەڵام ئەو ئێستا دەڵێ هیچ ووڵامێکی بۆ خەڵکەکەی خۆی نییە . هەنگاو هەوڵەکانی هێند لە بەردەوامی فشار و سەرکوتکردنی خەڵی موسڵمانی کشمیردا چیتر جێگای هیچ بەرگری یەکی بۆ کەسێک نەهێشتووەتەوە .
دەوڵەتی دێهلی نۆ نە تەنیا کۆمەڵەی ڕاوێژ ی کشمیری هەڵوەشاندەوە بەڵکوو بە کەم کردنەوەی ئاستی ئەم ناوچەیە بۆئیالەتێکی فێدڕاڵی ، مافی سەرەتایی خەڵکی کشمیری شی پێشێل کرد . ئێستا دۆخەکە بۆ حێزبی کۆنفڕانسی نەتەوەیی - لایەنگرانی هێند ، بە تووندی جێگای نیگەرانییە و هەندێک لە شۆڕشگێڕان لە هەوڵدان بۆ کۆشتنی ئەندامانی ئەوان لەبەر ئەوەی کە ئەوان بە خیانەت بە کشمیر تاوانبار دەکەن .
سیاسەتمەدارانی کشمیری گومانیان دەکرد کە دەتوانن بە یاسایی بنچینەیی هێند خەڵکەکەی خۆیان بگەێننە مافەکانی خۆیان بەڵام ئەوان چیتر زمانێکی ڕەسایان بۆ گەنجانی کشمیری نییە و بە ناچار فڕێ درانە لایەکەوە . هەوڵ و هەنگاوەکانی هێند لە دژی کشمیر بە ئەگەری زۆر ئاگری تووندووتیژییەکان لەم ناوچە جوانەدا زیاتر هەڵدەگیرسێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە