ڕووسیا ، ئێران و چین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دا دەستێوەردانیان کردووە

ڕووسیا ، ئێران و چین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دا دەستێوەردانیان کردووە

پەیامی کورد ...  دانییل کۆتز ، بەرپرسی ئێستێخباراتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕووسیا ، ئێران و چین ئۆپراسیۆنی کارتێکردن لە سەر ئەمریکییەکان لە کاتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ لە ویلایەتەیەکگرتووەکانیان ئەنجام داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی هێل ، لە بەیاننامەی کۆتز هەروەها دەوترێ ڕووسیا لە کاتی ‌هەڵبژاردنی ئەمریکا لە هیچکام لە سیستەم گەلی دەنگدان دا دەستی نەبووە .

بەرپرسی ئێستێخباراتی ئەمریکا ووتی : " ڕووسیا و ووڵاتانی دیکە وەک چین و ئێران پڕۆگرامگەلێک بۆ کارتێکردن و کەمپین گەلێک بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵی دژ بە ئەمریکا بۆ پێش بردنی قازانجە ستراتیجییەکانی خۆیان ئەنجام داوە . "

سەرەڕای ئەمە کۆتز ڕایگەیاند دەزگای ئێستێخباراتی ئەمریکا هیچ جۆرە نیشانەیەک کە نیشاندەری دەستێوەردانێکی لەو شێوەیە کە شەبەکەی هەڵبژاردنی ئەمریکا دا نەبینیوە کە " توانی بێتی ڕێگری دەنگدان بووبێت یا خود دەرئەنجامی ژماردنی دەنگەکانی بگۆڕێت . "

پێشتر ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بە پشت بەستن بە کۆپی ڕاپۆرتێک نووسی بووی بە پێی زانیارییەکان سێنای ئەمریکا ڕووسیا " لە هەموو مەیدانگەلێ گەورەی میدیایی بۆ پێشبردنی کاندید بوونی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٦ کەڵکی وەرگرتووە ."

کرێملین ڕایگەیاندووە ڕووسیا بە هیچ شێوەیەک دەستیوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا پەیوەندی نەبووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە